سه‌رۆكى زانكۆ سوپاس و پێزانین بۆ گشت فه‌رمانبه‌رانى زانكۆى پۆلیته‌كنیك ده‌ر ده‌كات

  • 2014-12-22
  • 950 Views
سه‌رۆكى زانكۆ سوپاس و پێزانین بۆ گشت فه‌رمانبه‌رانى زانكۆى پۆلیته‌كنیك ده‌ر ده‌كات

له‌ به‌روارى 21-12-2014سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى د.ئالان فریدون على به‌هۆى به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى كاره‌كانیان و به‌رده‌وام بونیان فه‌رمانى سوپاس و پێزانین بۆ گشت فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌رده‌كات كه‌ تیایدا هاتوه‌ ” له‌به‌ر ئه‌نجامدانى كاره‌كانتان به‌ شێوه‌یه‌كى دڵسۆزانه‌ و به‌رده‌وامبونتان له‌ كاركردن له‌م بارو دۆخه‌ دژواره‌ى كه‌ روبه‌روى هه‌رێمى كوردستان بوه‌ته‌وه‌ به‌ تایبه‌تى قه‌یرانى داراى و دواكه‌وتنى مووچه‌ له‌ ساڵى 2014 دا رێگه‌تان نه‌دا چراى زانست كزبێت و خه‌ونى تیرۆرستان بێته‌دى وه‌ كارتان كرد كه‌ پرۆسه‌ى خوێندن به‌رده‌وام بێت ئه‌م قۆناغه‌ له‌ خۆراگریتان له‌ مێژوى پر سه‌روه‌رى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ كوردستاندا شانبه‌شانى به‌رخۆدان و گیان فیداى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان به‌ زیندوى ده‌مێنێته‌وه‌ ” له‌ كۆتایشدا سه‌رۆكى زانكۆ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ “خۆمان به‌ خۆشحاڵ ده‌زانین كه‌ سوپاس و پێزانینى خۆمانتان ئاراسته‌ بكه‌ین ” هیواى به‌رده‌وامى و كارى زیاتر بۆ خزمه‌تى كوردستانى ئازیز ، هه‌روه‌ها هه‌نگاونان به‌ره‌و قۆناغى نوێ له‌ ساڵى نوێدا.

وێنه‌یه‌ك له‌ فه‌رمان

10