زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى و زانكۆى هەڵەبجە پشیتوانى و هاوكارى زانستى لە نێوانیان دووپات دەكەنەوە

  • ئه‌یلول 17, 2019
  • 225 Views
زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى و زانكۆى هەڵەبجە پشیتوانى و هاوكارى زانستى لە نێوانیان دووپات دەكەنەوە

یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆى هەڵەبجە سەردانى كۆلێجى تەكنیكى ئەندازیارى سەر  بە زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى دەكات و سوپاس و ستایشى سەرۆكى زانكۆكەیان دەگەیەنێتە راگرى كۆلێج.

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2019/7/17 لە كەمپى كۆلێجە تەكنیكییەكانى سەر بە زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى، پ.ی.د.عەتا شێخ كەریم راگرى كۆلێجی تەكنیكى ئەندازیارى پێشوازى لە پ.ی.د.ئیدریس كەریم یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆى هەڵەبجە كرد، كە سەردانەكەى بەڕێزیان بەمەبەستى بەخشینى سوپاسنامەى سەرۆكى زانكۆى هەڵەبجە بوو بۆ راگری كۆلێج و لێپرسراوى بەشەناوخۆییەكانى كەمپى كۆلێجە تەكنیكییەكانى زانكۆ لەپاى بەخشینى ژمارەیەكى زۆر كتێبى زانستى و رۆشنبیرى لە هەڵمەتى كۆكردنەوەى 31 هەزار كتێب بۆ رۆحى 5 هەزار شەهیدى كیمیابارانكردنى هەڵەبجە.

 

لەو چوارچێوەیەشدا پ.ی.د.عەتا شێخ كەریم راگرى كۆلێجی تەكنیكى ئەندازیارى و پ.ی.د.ئیدریس كەریم یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆى هەڵەبجە، پاڵپشتى و هاوكارى زانستى و چالاكى هاوبەشی نێوان زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى و زانكۆى هەڵەبجەیان دووپاتكردەوە.