ئاگادارییەكی گرنگ بۆ ئەو خوازیارانەی پێشكەشی خوێندنی باڵایان كردووە

  • 2020-02-09
  • 2459 Views
ئاگادارییەكی گرنگ بۆ ئەو خوازیارانەی پێشكەشی خوێندنی باڵایان كردووە

بەڕێوەبەرایەتی زانستی و خوێندنی باڵا لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاگاداری ئەو خوازیارانە دەكات كە پێشكەشی خوێندنی باڵا ( دكتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا )یان كردووەو ناوەکەیان پەسەندکراوە.

رۆژی دووشەممە 2020/2/10 كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی تاقیكردنەوەی( IELTS)ی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدرێت.

تێبینی: پێویستە خوازیاران كاتژمێر 10 واتە پێش كاتی تاقیكردنەوە ئامادەبن و كارتی نیشتمانی یان پێناسی (باری شارستانی )یان پێبێت لەگەڵ پێنووسی رەنگی (شین).

ناونیشان: زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ، قڕگە/ پشت بەنزینخانەی ووڵات ،هۆڵی سیمینارو تاقیكردنەوەكانی ئایەڵتس/ لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی.