ئه‌نجامى وه‌رگرتنى خوێندكاران به‌ سیسته‌مى بارالیل له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى

  • كانونی دووه‌م 15, 2015
  • 391 Views
ئه‌نجامى وه‌رگرتنى خوێندكاران به‌ سیسته‌مى بارالیل له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى

پاش سلاو…
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوه‌ندى وه‌رگرتنى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى بالا به‌ نووسراویان ژماره‌ (5\854 له‌ به‌روارى 15\01\2015) ئه‌نجامى وه‌رگرتنى پێشكه‌شكارانمان به‌ سیسته‌مى بارالێل له‌ به‌شه‌كانى كۆلێژ و په‌یمانگاكانى سه‌ر به‌ زانكۆمان بۆ ڕه‌وانه‌ كردین

داوا له‌ گشت ئه‌و خوێندكاره‌ به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ناویان ده‌رچوه‌ له‌م لیسته‌ى خواره‌وه‌دا به‌ زووترین كات ڕۆژى ( 2 شه‌ممه‌وه‌ 19\01\2015 په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌و به‌شانه‌وه‌ له‌ كۆلێج و په‌یمانگاكان كه‌ ناویان هاتوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى ده‌ست پێكردن به‌ خوێندن و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
سه‌باره‌ت به‌ پێش كه‌ش كردنى سكاڵا ته‌نها ماوه‌ى 2 ڕۆژ مۆڵه‌ت ده‌درێت به‌ پێشكه‌ش كردنى سكالا واته‌ ڕۆژانى 18 و 19 \01\2015 هه‌ر خوێندكارێك سكالا و ناره‌زایی هه‌یه‌ ده‌توانێت سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارى گشتى زانكۆمان بكات.

كرته‌ له‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌ بۆ بینینى ئه‌نجامه‌كان

لیستى ناوى خوێندكارانى وه‌رگیراو له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى

له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیمان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارى گشتى
زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى