مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بانگهێشتی وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتی دەكرێت

  • ئه‌یلول 29, 2019
  • 41 Views
مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بانگهێشتی وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتی دەكرێت

د. ڕۆژین كەمال محەمەد ئەمین دامەزرێنەر و سەرۆكی گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كلتووری دیجیتاڵی لە سەنتەری توێژینەوە و مامۆستا لە بەشی پلانسازی شار لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سكرتێری رێكخراوی رەشیدی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا بانگهێشتكرا بۆ پێشكەشكردنی سیمینارێك لە یەكەم وۆركشۆپی نێودەوڵەتی هاوبەشی زانكۆی لوبنانی فەرەنسی لە هەولێر و ئینستتیوتی نێودەوڵەتی بۆ دیراساتی كۆمەڵگەی كوردی.

وۆركشۆپەكە پێكهاتبوو لە زنجیرەیەك پانێڵ لە بابەتەكانی: پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و سیاسەتی ئابووری و كەلتووری و زمانەوانی مێژووی و چارەسەری ناكۆكییەكان و دیراساتی جێندەری.

لە سیمینارەكەیدا د.ڕۆژین كەمال باسی لە ئاستەنگ و فرسەتەكانی كەرتی كەلەپووری كولتووری كرد لە هەرێمی كوردستاندا و پێویستی سوود وەرگرتن لە تەكنەلۆجیا داهێنەرەكان بۆ دەوڵەمەندكردنی ئەزموونی سەردانیكردنی مۆزەخانە و شوێنە مێژووییەكان و پاراستنی كەلەپووری بەشێوەیەكی گشتی.

شایەنی باسە وۆركشۆپەكە لەژێر ناونیشانی (كوردستان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و هەرێمایەتییەكان) بوو رۆژی ١٩/٩/٢٠١٩ لە زانكۆی لوبنانی فەرەنسی لە هەولێر بەڕێوەچوو.