سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پیرۆزبایی لە زانكۆی سلێمانی دەكات

  • 2020-02-10
  • 1050 Views
سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پیرۆزبایی لە زانكۆی سلێمانی دەكات

بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی پێشەنگ لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق، سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پیرۆزبایی لە زانكۆی سلێمانی دەكات و ئومێد دەكات سەركەوتنی گەورەتر بەدەستبهێنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/2/10 پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی زانكۆی سلێمانی كرد و لەلایەن د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانییەوە پێشوازی لێكرا، پاشان پ.ی.د.ئالان فەرەیدون بەناوی سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كرد بەبۆنەی سەركەوتنەكانی زانكۆی سلێمانی لە رانكی نیشتمانی و نێودەوڵەتی و بەدەستهێنانی پلەی پێشەنگ لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق، هەروەها سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاند: بەم سەركەوتنە گەورەیەی زانكۆی سلێمانی خۆشحاڵین و هیوادارین سەركەوتنی زیاتر و گەورەتر بەدەستبهێنێت و پێكەوە وەك دوو ناوەندی ئەكادیمی و زانستی كارو چالاكی زانستی زیاتر ئەنجام بدەین.

لای خۆشییەوە د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدون دەربڕی و سوپاسی ئەو پشتیوانەیە بەردەوامەی بەڕێزیانی كرد كە هەمیشە هەیبووە بۆ زانكۆی سلێمانی و كەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان.