به‌رنامه‌ى زه‌مالاتى ڕاهێنانى هۆڵه‌ندى MENA بۆ به‌شداریكردن له‌ خولى ڕاهێنان

  • كانونی دووه‌م 15, 2015
  • 319 Views
به‌رنامه‌ى زه‌مالاتى ڕاهێنانى هۆڵه‌ندى MENA بۆ به‌شداریكردن له‌ خولى ڕاهێنان

حكومه‌تى هۆڵه‌ندا ده‌رگاى زه‌مالاتى ڕاهێنانى به‌رنامه‌ى MENA ى كردوه‌ته‌وه‌ بۆ ولاتانى خۆرهه‌لاتى ناوه‌ڕاست به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌ش كردنى داوا به‌ ڕێگاى ئۆنلاین بۆ به‌ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له‌ بوارى Master of Business Administration وه‌ كردنه‌وه‌ى چه‌ندین خولى ڕاهێنان له‌و بوارانه‌ى كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێدراوه‌ – ماوه‌ى خول به‌ پێ ى پرۆگرام ده‌گۆڕێت له‌ 2 هه‌فته‌وه‌ تا 12 هه‌فته‌

هه‌ر پێشكه‌شكارێك ناوى له‌ پێشبڕكێ ده‌ربچێت – گشت خه‌رجییه‌كانى سه‌فه‌ر و مانه‌وه‌ و به‌شداریكردن له‌ خول و بیمه‌ى ته‌ندروستى و فیزا له‌ ئه‌ستۆى MENA ى هۆڵه‌ندى ده‌بێت

دواكاتى پێشكه‌ش كردن 01.03.2015

به كورتى مه‌رجه‌كانى پێشكه‌ش كردن:
1- پێویسته‌ عێراقى بیت
2- ته‌مه‌نت له‌ 45 ساڵ زیاتر نه‌بێت
3- مه‌رجى زمانى ئیتگلیزى : مه‌رج نیه‌ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى TOEFL or IELTS یان هاوشێوه‌كانى بیت به‌ڵكو له‌ خۆت راببینیت كه‌ توانستى زمانى ئینگلیزیت زۆر باشه‌ واته‌ تواناى گفتوگۆكردن و نوسینت هه‌بێت

بواره‌كانى به‌شداریكردن له‌ خول

E-Government
Effective Partnership Management
Leadership and Management in Higher Education Institutes
Project Identification,Development and Management
Project Management
Research Methods and Skills
The Consulting Process
Women Entrepreneurship Promotion

Master of Business Administration

لینكى بواره‌كانى به‌شداریكردن له‌ خول – مه‌رجه‌كانى پێشكه‌شكردن – شێوازى پێشكه‌ش كردن به‌ ئۆنلاین و چه‌ندین زانیارى تر به‌ دوورو درێژى
http://www.msm.nl/study-at-msm/nuffic-scholarships/

بۆ هه‌ر زانیارى و پرسیارێك تكایه‌ سه‌ردانى ئه‌و لینكه‌ى سه‌ره‌وه‌ بكه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌یوه‌ندیه‌ڕۆشنبیرییه‌كان
زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى