بانگەوازێکی کراوە بۆ ٢ هەلی ئاڵوگۆڕ و ڕاهێنان لە ووڵاتی چیک

  • 2020-02-12
  • 530 Views
بانگەوازێکی کراوە بۆ ٢ هەلی ئاڵوگۆڕ و ڕاهێنان لە ووڵاتی چیک

ئاگادارییەک بۆ گشت مامۆستایان و ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ بانگەوازێکی کراوە بۆ ٢ هەلی ئاڵوگۆڕ و ڕاهێنان لە ووڵاتی چیک بۆ مامۆستا و ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

لە چوارچێوەی فەندێکی هاوبەشی پرۆگرامی ئیراسمۆس پلەسی یەکێتی ئەوروپی بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنانی ستافی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی مەساریکی چیکی، گشت مامۆستایان و ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگادار ئەکەینەوە لە خولی دووەمی پێشکەش کردن بۆ ٢ هەلی ئاڵوگۆڕ و ڕاهێنان لە بواری وانە ووتنەوە ( ١) و ڕاهێنانی پیشەیی (١) لە زانکۆ چیکیەکە بۆ ماوەی یەک هەفتە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١.

بەپێی ووتەی وەرگر و ڕێکخەری فەندەکە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەڕێز د. ڕۆژین کەمال محمدامین (سەرۆکی گروپی  توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری/سەنتەری توێژینەوە و مامۆستا لە بەشی پلانسازی شار)، بۆ پێشکەش کردن پێویستە داواکار ئەم بەڵگانەی لای خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش بکات بە زانکۆی مەساریک:

–        نوسراوی هاندان (کە تیای دا داواکار هۆکاری سەردانکردنی زانکۆ چیکیەکە و ئامانج و دەستکەوتە چاوەڕوانکراوەکانی لە سەردانکردنە ڕوون بکاتەوە)

–        سی ڤی پێشکەش کار

–        بەڵگەی توانستی زمانی ئینگلیزی

–       پلانی ووردی کاری پێشنیارکراوی پێشکەشکار لە زانکۆ چیکیەکە

–  وێنە (قەبارەی وێنەی پاسپۆرت)

–        کۆپیەکی ئەو لاپەڕەیەی پاسپۆرت کە وێنەی داواکاری لەسەرە

–        نامەی وەرگرتنی پێشوەخت: پێشکەشکار دەبێت نامەی وەرگرتنی پێشوەخت یان داوەتنامەی هەبێت لە ئەو ستاف و بەشانەی زانکۆی مەساریک کە پێشکەشکار ئارەزووی کارکردنی هەیە لەگەڵیاندا کە کاتی پێدەچێت. لە کاتی بوونی پرسیار یان بۆ وەرگرتنی هاوکاری لە دۆزینەوەی ستاف یان بەشی میواندار لە زانکۆ چیکیەکە،  پێشکەشکار دەتوانێت ڕاستەوخۆ سی ڤی و پلانی کاری ئامادەکراوی خۆی بنێرێت بۆ لایەنی بەرامبەر لە زانکۆی مەساریك بە ئیمەیڵی hykl@czs.muni.cz بۆ هاوکاری کردنیان لە دۆزینەوەی هاوەڵی گونجاو بۆیان.

 

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر پێشکەش کردن تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە: https://czs.muni.cz/en/staff-from-abroad/training-seminars/erasmus-icm#application-requirements

 

پێشکەش کردن لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی ناو ئەم لینکەی خوارەوە دەبێت:

https://isois.ois.muni.cz/en/incoming-application/application/

دوا بەروار بۆ پێشکەش کردن ١٥/٣/٢٠٢٠ ە.

 

تێبینی/

  • هیچ مەرجێك بۆ ئاستی بڕوانامەی پێشکەشکار یان پسپۆڕی دانەنراوە.
  • ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠/٢/٢٠٢٠، گروپی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی سەر بە سەنتەری توێژینەوە وۆرک شۆپێکی کراوە ئەنجام دەدات کە تیای دا سوودمەندبووانی خولی یەکەمی ئاڵوگۆڕەکە زانیاری دەدەن بەئامادەبووان دەربارەی ئەزموونی پێشکەش کردنیان بۆ ئاڵوگۆڕەکە. وۆرک شۆپەکە لە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بۆ ١ ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی پیرەمێرد لە نهۆمی زەمینی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.