یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی سنە بەڕێوەدەچێت

  • تشرینی یه‌كه‌م 2, 2019
  • 33 Views
یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی سنە بەڕێوەدەچێت

لە بەردەوامی پەیوەندییە زانستییەكانی نێوان هەردوو زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان (سنە) ، وا بڕیارە سبەی چوارشەمە ڕێكەوتی 2ی تشرینی یەكەمی 2019 كۆنفرانسێكی هاوبەشی نێودەوڵەتی  نێوان هەردوو زانكۆ لە بوارەكانی گەشەپێدانی گەشت و گوزارو كارگێڕی و چۆنێتی چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەمیان بەڕێوەبچێت.

هەر ئەمڕۆ شاندێكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە پێك هاتوون لە نوێنەری سەرجەم كۆلیج و پەیمانگاكانی زانكۆ گەیشتنە پارێزگای كوردستان(سنە) و لەلایەن بەرپرسانی زانكۆی كوردستانەوە بەگەرمی پێشوازی كران.

بڕیارە سەرلەبەیانی سبەی چوارشەممە كارەكانی یەكەمین كۆنفرانسی هاوبەشی نێودەوڵەتی نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان(سنە) دەست پێبكات.