سێ سیمیناری زانستی لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری پێشکەشکرا

  • 2020-02-13
  • 567 Views
سێ سیمیناری زانستی لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری پێشکەشکرا

بە ئامانجی بەخشینی زانست و زانیاری نوێ و لە درێژەی سیمینارە جۆراوجۆرەكاندا كە لە سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشكەش دەكرێن، ئەمڕۆ ١٣-٢-٢٠٢٠ چەند سیمینارێک لەلایەن مامۆستایانی كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری بەشی ئەندازیاری توانای کارەبا لەهۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجەتەکنیکیەکانی چوارچرا پێشکەش کران.
مامۆستا کارزان قادر محمد دوو بابەتی پێشکەش کرد بە ناونیشانی (Energy Management)
‏(is Biofuel a long term solution for Fusel Fuel)
مامۆستا وەردە علی حسین دوو بابەتی پێشکەس کرد بە ناونیشانی (How to choose an Inverter for your home)
‏(Interior Lighting Design)
مامۆستا رەوەز عوسمان حەسەن بابەتێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی
‏(Renewable energy resources; Hydroelectric Power)

لە سیمینارەكاندا ژمارەیەك لە مامۆستایان ئامادەبوون و بەپێ ی پێویست گفتوگۆیان لەسەر بابەتە پێشكەشكراوەكان كرد.