کونسوڵگەری گشتی کۆریای باشور سەردانی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دوکانی کرد

  • 2020-02-14
  • 800 Views
کونسوڵگەری گشتی کۆریای باشور سەردانی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دوکانی کرد

لە میانەی سەردان و بەسەركردنەوەی کونسوڵگەری گشتی کۆریای باشوربۆ قەزای دوكان ، ئەمڕۆ ٥شەممە ١٣-٢-٢٠٢٠ کونسوڵگەری گشتی کۆریای باشور(چۆی کوانژین)و شاندی یاوەری سەردانی پەیمانگای تەکنیکی دوکانی کرد لەلایەن ڕاگری پەیمانگا (پ.ی.د.کاوە ڕەزا) و قائیمقامی قەزای دوکان و ئەنجومەنی پەیمانگا وفەرمانبەران و یەکە کارگێڕیەکانی قەزای دوکان بەگەرمی پێشوازی لێکرا، ڕاگرایەتی پەیمانگا سڵاو رێزی سەرۆکی زانکۆمان (پ.ی.د.ئالان فەرەیدون)یان پێگەیاند و بەناوی بەڕێزیانەوە بەخێرهاتنیان کرد.

لەم سەردانەدا کونسوڵی کۆریای باشورخۆشحاڵی خۆیان دەڕبڕی بەم سەردانە وە ڕایانگەیاند بەهەموو توانایەکەوە هەوڵدەدەن لە ئایندەدا پەیوەندیە زانستی و رۆشنبیریەکانیان لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پەرە پێبدەین.