لە وۆركشۆپێكدا چۆنیەتی پێشكەشكردن بۆ خولەكانی پرۆگرامی مینای هۆڵەندی خرایەڕوو

  • تشرینی یه‌كه‌م 2, 2019
  • 201 Views
لە وۆركشۆپێكدا چۆنیەتی پێشكەشكردن بۆ خولەكانی پرۆگرامی مینای هۆڵەندی خرایەڕوو

پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری لە گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كولتووریی دیجیتاڵی سەر بە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی كراوە بەناونیشانی (چۆنیەتی پێشكەشكردن بۆ خولەكانی پرۆگرامی مینای هۆڵەندی) بۆ مامۆستا ئاودێر ئەحمەد رێكخست.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/10/2 كاتژمێر 10ی بەیانی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپی سكۆلەرشیپی پرۆگرامی MENA ی هۆڵەندی لەلایەن م. ئاودێر ئەحمەد كە مامۆستا و لێپرسراوی دڵنیایی جۆرییە لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری پێشكەشكرا.

مامۆستاكەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە وۆركشۆپەكەدا بەوردی باسی لە چۆنێتی وەرگرتنی فەندی خولەكانی پرۆگرامی مینای هۆڵەندی بۆ ئامادەبووان كرد بەتایبەتی سكۆلەرشیپی پرۆگرامی MENA ی هۆڵەندی و گرنگی پرۆگرامەكە و چۆنێتی نووسینی پرۆپۆزەڵی گونجاو و چۆنێتی ئامادەكردنی دۆكیومێنتی داواكراو لەكاتی پێشكەشكردن وە چۆنێتی پێشكەشكردن و وەرگرتنی ڤیزای ئەو وڵاتەشی خستەڕوو.

وۆركشۆپەكە ماوەی 3 كاتژمێری خایەند و لە نهۆمی زەمینی بینای سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی، سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو.

شایەنی باسە حكومەتی هۆڵەندا ساڵانە چەند خولێكی زانستی كورت خایەن بە هاوڵاتیانی چەند وڵاتێك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا بەشێوەی سكۆلەرشیپ دەبەخشێت، كە یەكێك لەو وڵاتانە عێراقە.