پلەبەندی نوێی زانكۆكانی هه‌رێمى كوردستان وعێراق ڕاگه‌یه‌ندرا

  • شوبات 11, 2015
  • 298 Views
پلەبەندی نوێی زانكۆكانی هه‌رێمى كوردستان وعێراق ڕاگه‌یه‌ندرا

لە دوا رێزبەندی ماڵپه‌ڕى زانکۆکانی جیهان کە لەلایەن webometics ه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت – زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بوونی هەیە له‌ ڕیزبه‌ندیدا و و بەرەو پێش چوونێکی باشی پێوە دیارە. ئەم رێزبەندیە رێزبەندیەکی جێهانیە بۆ سه‌رجه‌م زانكۆكانى جیهان ده‌كرێت ساڵانه‌ به‌ سیستەمى ئەلیکترۆنی(internet) .

webometics دەریخستووە کە زانکۆی بۆلیته‌كنیكى سلێمانى لە ڕیزبه‌ندى زانكۆكانى جیهانه‌ ئەمەش بە سەرکەوتنێکی باش ئەژمار دەکرێت ئەگەر بەراورد بکرێت لەگەڵ ماڵپه‌ڕى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى کە پێشتر هەر بوونیشی نەبووە لە ڕیزبه‌ندى و ڕانكى سالانى پێشوودا .

جێگای خۆیەتی کە سوپاسی ستافی زانکۆی پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بکەین كه‌ هه‌وڵ و ماندووبونیان كێشاوه‌ له‌ ده‌ركه‌وتنى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌ ڕیزبه‌ندى زانكۆكانى جیهاندا ، هیوادارین کە زانكۆ لە هەولی بەردەوام بن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستى زیاتر وه‌ داواكارین له‌ گشت توێژه‌ران و ماۆستایانى زانكۆ كه‌ له‌ هه‌وڵى زیاتر دابن بۆ بلاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌ له‌ گۆڤاره‌ جیهانییه‌كاندا كه‌ كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى هه‌یه‌ له‌به‌رزكردنه‌وه‌ى رانكى زانكۆدا.