له‌ وۆرك شۆپێكدا وزه‌ی جێگره‌وه‌ له‌ كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

  • شوبات 16, 2015
  • 253 Views
له‌ وۆرك شۆپێكدا وزه‌ی جێگره‌وه‌ له‌ كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌بوارى ووزه‌ له‌حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ وۆرك شۆپێكدا وزه‌ى جێگره‌وه‌ له‌ كوردستان گفتوگۆی زانستیانه‌ى له‌باره‌وه‌ كراو كاره‌كانیش به‌رده‌وامى ده‌بێت.
له‌و وۆرك شۆپه‌دا كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌كادیمیانی كوردستان‌و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی‌و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سلێمانى، له‌ سه‌نته‌رى دیراساتی ستراتیژی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، باس له‌ لایه‌نه‌ ئابوورى‌و ژینگه‌ییه‌كانی وزه‌ى جێگره‌وه‌ له‌ كوردستان كراو تێیدا به‌ ئاماده‌بوونى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ حكومه‌تى خۆجێی سلێمانى له‌ گرنگی ووزه‌ى جێگره‌وه‌ ئاگاداركرانه‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م وۆرك شۆپه‌ بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ كاره‌كانی له‌ سه‌نته‌رى ناوبراو درێژه‌ى ده‌بێت‌ لة 15-16 ى 2/2015 و له‌كۆتایشدا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی راسپارده‌ ئاراسته‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى بوارى ووزه‌ له‌ كوردستان ده‌كرێت.