شاندی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەگەڵ ئەنجومەنی زانكۆی كوردستان (سنە) كۆبویەوە

  • تشرینی یه‌كه‌م 2, 2019
  • 245 Views
شاندی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەگەڵ ئەنجومەنی زانكۆی كوردستان (سنە) كۆبویەوە

لە پەراوێزی سازدانی یەكەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی هاوبەشی نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان (سنە) كە ئەمڕۆ چوارشەممە وەك یەكەم ڕۆژی كۆنفرانسەكە لە پارێزگای سنە بەڕێوەچوو  ، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2 ی تشرینی یەكەمی 2019 شاندی بەشدار لەكۆنفرانسی زانستی بەناونیشانی (گەشەپێدانی گەشت و گوزار) لەگەڵ ئەنجومەنی زانكۆی كوردستان (سنە) كۆبونەوە.

لەكۆبونەوەكەدا د. كازم فرج عارف بەنوێنەرایەتی پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی گەیاندە سەرۆك و ئەنجومەنی زانكۆی كوردستان و ڕایگەیاند ئەم هەنگاوە یەكێكە لە هەنگاوە ئەرێنییە مەزنەكان بەئاراستەی خزمەتكردنی كەرتی گەشتیاری و برەو دان و ئاوڕدانەوە لەو بوارە كە لەئێستادا وەك لایەنێكی بنەڕەتی لێهاتوە كە گەشتیارانی هەردوو ووڵات سەردان ئەكەن بۆ مەبەستە جیاوازەكان بەتایبەتی بواری تەندروستی و گەشتیاری، هیوای خواست پەیوەندی و هەماهەنگییەكان فراوانتر بكەت تا لەو ڕێگەیەوە هەردوو زانكۆ كاریگەری زۆر باش جێبهێڵن .

سەرۆكی زانكۆی كوردستانیش خۆشحاڵی خۆی دوپاتكردەوە بە هاتنی شاندی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ئەنجامدانی كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەسەر كەرتی گەشت و گوزار، ڕایگەیاند ئەوان سورن لەسەر درێژەدان بە پەیوەندییە زانستییەكانی نێوان هەردولاو ئومێدی خواست لەداهاتودا كاری باشتر پێكەوە ئەنجام بدەن و ڕێككەوتنی زیاتر لەگشت بوارەكاندا بكەن.