راوێژكارى روناكبیرى كونسوڵگه‌رى ئێران سه‌ردانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كات

  • 2015-02-18
  • 615 Views
راوێژكارى روناكبیرى كونسوڵگه‌رى ئێران سه‌ردانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كات

ئه‌مرۆ 24/2/2014 راوێژكارى روناكبیرى كونسوڵگه‌رى ئێران به‌رێز(مرتچى احمد) سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كرد و له‌لایه‌ن د.ئالان فه‌ره‌یدون على سه‌رۆكى زانكۆ و یاریده‌ده‌رانى سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و د.حه‌كیم عوسمان راگرى كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێرى ئاماده‌یی بوون، له‌و دیداره‌دا وێراى ئاماژه‌دان به‌ گرنگى دروستكردنى په‌یوه‌ندى ئه‌كادیمى له‌ نێوان زانكۆكانى ئێران و وه‌ك ده‌سپێك به‌رێز(مرتچى احمد) راوێژكارى روناكبیرى كونسوڵگه‌رى ئێران ئه‌وه‌ى ووت زانكۆى سه‌نعه‌ت له‌ شارى ئه‌سفه‌هانIsfahan University of Technology كه‌ له‌ بوارى پیشه‌سازى و كارگه‌ى ئاسن و تواندنه‌وه‌ى ئاسندا پسپۆرى جیاجیایان هه‌یه‌ ئاماده‌ن په‌یوه‌ندى ئه‌كادیمى له‌گه‌ڵ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ببه‌ستن و رێكه‌وتن واژوو بكه‌ن

سه‌رۆكى زانكۆ ئه‌وه‌ى راگه‌یاند ئه‌مه‌ هاوكاریه‌كى گونجاو ده‌بێت بۆ خستنه‌سه‌ركارى ده‌رچوانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و سود وه‌رگرتن له‌ توانا ئه‌كادیمیه‌كانیان له‌ بازارى كاردا و وه‌رگرتنى خوێندكارانمان بۆ خوێندنى باڵا له‌و زانكۆیه‌دا.ئه‌وه‌شى راگه‌یاندن كه‌ له‌داهاتودا سه‌ردانى ئه‌و زانكۆیه‌ ده‌كه‌ین.

22