هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ بەڕێوەچوو

  • 2020-02-18
  • 659 Views
هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ بەڕێوەچوو

لەدرێژەی هەڵمەتی هۆشیاری و خۆپاریزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۱۷/ ۲ /۲۰۲۰ لە درێژەی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ هەستان بە ڕێنمایی و هۆشیارکردنەوە و دابەشکردنی بڕۆشەری خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا له ناو بازاڕ و شوێنە گشتیەکانی شاری چەمچەماڵ ، کە تێیدا مامۆستایان و خوێندکاران بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی ڕێنمایی هاوڵاتیان و کاسبکارانیان کرد.