كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشەپێدانی گەشت و گوزار لەسنە  بەسەركەوتویی كۆتایی هات

  • تشرینی یه‌كه‌م 3, 2019
  • 312 Views
كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشەپێدانی گەشت و گوزار لەسنە  بەسەركەوتویی كۆتایی هات

لەدووەم رؤژی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەشی نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان (سنە) بەناونیشانی گەشەپێدانی بواری گەشت و گوزاری كە ڕۆژی 2 ی تشرینی یەكەمی 2019 دەستی پێكرد ، لەدوای پێشكەشكردنی ژمارەیەك سیمینارو پانێڵ لە بوارە جیاوازەكانی تایبەت بە گەشت و گوزار كۆتایی هات .

شایانی باسە كۆنفرانس بە شێوەیەكی گشتی تیشكی خستە سەر هەموو لایەنانەی كە پێویستە كاری لەسەر بكرێت بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتیاری لەكوردستان .

كۆتا پانێڵی كۆنفرانسی گەشەپێدانی گەشت و گوزار ناونیشانی ئایندەی گەشت و گوزار لەكوردستانی وەرگرت و پانێڵستان بەووردی ئاماژەیان بە ئەو هەوڵانە كرد كە پێویستە لە داهاتوودا بنرێت بەئاراستەی پێشخستنی كەرتی گەشتیاری لە كوردستان.

لەكۆتایی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشەپێدانی گەشت و گوزاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان (سنە) خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هەروەها لەلایەن زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیشەوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە زانكۆی كوردستان بەهۆی خستنە ئەستۆی ئەركی بەڕێوەبردنی كۆنفرانسەكە، هەموو ئەو كەسانەی كە دەستیان لە سەركەوتنی كۆنفراسەكەدا هەبوەو هەموو ئەو توێژەرانەش ڕێزیان لێنرا كە بەتوێژینەوەكانیان كۆنفرانسەكەیان دەوڵەمەندتر كرد.

لەكۆتاییدا چەند خاڵێك وەك ئەنجامی كۆنفرانسەكە خرایە ڕوو بریاردرا هەموو بڕیارو ڕاسپاردەكانی كۆنفرانس لە یاداشتێكدا بەرزبكرێتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەمەبەستی كاركردن لەسەری .