ژمارەیەك سیمیناری زانستی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوون

  • 2020-02-18
  • 301 Views
ژمارەیەك سیمیناری زانستی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوون

لەدرێژەی کارو چالاكیەكانی مامۆستایانی كۆلێجی تەكنیكی زانستەپڕاكتيكیەكانی هەڵەبجە وبەڕێوەبەرایەتی زانستی و خوێندنی باڵا ، ئەمڕۆ بەرواری ۱۸ـ۲ـ۲٠۲٠ لەهۆڵی سیمیناری كۆلێجی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەران ، چوار سیمیناری زانستی بەڕێوەچوون  لەلایەن هەریەك لە مامۆستایان

م.ئاریان محمود فەرەج سەبارەت بە ( کاریگەری زەردەچەوە لەسەر زیانەخراپەکانی کادمێوم لەسەر خانەی مرۆڤ)

م.هند جواد كازم سەبارەت بە(هاندەری گەشەی ڕووەکی)

م.ساری ماهر سەبارەت بە (بەخیوکردنی ئاژەڵ)

غریب احمد  ل.کارگێری کۆلێج سەبارەت بە (ناساندنی ناوەندی کار C D C پرۆگرامی Intership.)

لەسەرجەم سیمینارەكاندا گفتوگۆی پێویست ئەنجامدران و بە سەرنج و پرسیارەكانی ئامادەبوان كۆتاییان پێهات.