ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌والى پشووى به‌هاره‌ى خوێندكاران

  • شوبات 28, 2015
  • 269 Views
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌والى پشووى به‌هاره‌ى خوێندكاران

سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ڕێز ( پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.ئالان فریدون علی ) ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌باره‌ت به‌ پشووى به‌هاره‌ى خوێندكاران كارده‌كرێت به‌ ساڵنامه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى وه‌ فه‌رمان و ڕێنمایی تایبه‌ت به‌ پشوو له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت پاشان كارى پێده‌كرێت وه‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پابه‌ند ده‌بێت به‌ و ئاگادارییانه‌ى كه‌ له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌ ده‌رده‌چێت سه‌باره‌ت به‌ پشووى به‌هاره‌ى خوێندكاران.

له‌گه‌ڵ ڕێزدا

پ.ی.د.ئالان فریدون علی أمین
سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى