وۆرك شۆپێكى زانستى له‌سه‌ر Interactive Web Page and Information Security له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رێوه‌چوو

  • ئازار 4, 2015
  • 286 Views
وۆرك شۆپێكى زانستى له‌سه‌ر Interactive Web Page and Information Security له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رێوه‌چوو

له‌ به‌روارى 4/3/2015 له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كۆلێجى ته‌كنیكى ئینفۆرماتیك وۆرك شۆپێك به‌رێوه‌چوو به‌ ناونیشانى(Interactive Web Page and Information Security) به‌ ئاماده‌بونى د.ئالان فریدون سه‌رۆكى زانكۆ ویاریده‌ده‌رانى سه‌رۆكى زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له‌ راگرانى كۆلێج و په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و ژماره‌یه‌ك له‌ میوانانى بیانى و ناوخۆیی و نوێنه‌رى چه‌ند زانكۆیه‌كى ده‌ره‌وه‌ تیایدا ئاماده‌بون.
له‌سه‌ره‌تادا ئاماده‌كارانى وۆرك شۆپ ئاماژه‌یان به‌ گرنگى ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره‌ كرد و به‌رنامه‌ى به‌رێوه‌ چونى وۆرك شۆپه‌كه‌یان بۆ میوانان خسته‌ روو، له‌ پاشدا وۆرك شۆپه‌كه‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ حه‌وت بابه‌ت.جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌م وۆرك شۆپه‌ درێژكراوه‌ى ئه‌و زنجیره‌ سیمپۆزیمه‌یه‌ كه‌له‌لایه‌ن په‌یمانگاى زانستى كۆمپیوته‌ر و كۆلێجى ته‌كنیكى ئینفۆرماتیكى زانكۆ له‌سه‌ر حكومه‌تى ئه‌لیكترۆنى و چۆنیه‌تى به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنى داموده‌زگا حكومیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ ماوه‌ى رابردوودا له‌ هۆڵى پیره‌مێردى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رێوه‌ چوه‌ .

27 28 29