كارمەندە نمونەییەكان هەمیشە جێگای شانازین

  • تشرینی یه‌كه‌م 7, 2019
  • 557 Views
كارمەندە نمونەییەكان هەمیشە جێگای شانازین

رۆژی یەكشەممە 2019/10/6 لە مەراسیمێكی شایستەدا لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و كارمەندانی زانكۆ، رەنج و ماندوبوونی چەندین ساڵەی كارمەندی نموونەیی خاتوو (گوڵزار تائب عومەر) بەرزڕاگیرا كە ساڵانێكی زۆرە لە دەزگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خزمەتی كردووە.

لە بەرامبەریشدا خاتوو گوڵزار تائب عومەر وێڕای سوپاسی بێ پایانی بۆ ئامادەبووان و رێكخستنی ئەو مەراسیمە شایستەیە، بەڵێنیدا كە خۆبەخشانە بەردەوام بێت لە خزمەتكردن بە زانكۆمان و بە تایبەت كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی.