لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیدا خوێندنی ئێواران و چەند تەوەرێكی دیكەی پەیوەست بە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن تاوتوێكران.
ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 2019/10/8 لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دووەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ لە سەرەتای دەستێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، كە تێیدا هەریەك لە بەڕێوەبەرانی ( دارایی، كارگێڕی ، وردبینی ) سەرۆكایەتی زانكۆ ئامادەی كۆبووەكە بوون.
لە كۆبوونەوەكەدا بەفەرمی رۆژی 10/1 بۆ دەستپێكردنی خوێندنی ئێوان لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دیاریكراو لەوبارەیەوە سەرجەم راگرەكانی كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ راسپێدران بۆ جێبەجێكردن و پابەندن بوون بە رێنماییەكانەوە، هەروەها داواش لە سەرجەم راگرەكانی زانكۆ كرا كە هەر داواكاری و پێویستییەكیان هەیە بۆ هۆڵەكانی خوێندن و تاقیگەكانی تایبەت بە خوێندنی ئێواران بە نووسراوی رەسمی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی زانكۆی بكەن بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا كاری پێوستیان لەسەر بكرێت و جێبەجێ بكرێن.