ژمارەیەك ستاف و خوێندكاری چالاكی زانكۆ خەڵات دەكرێن

  • تشرینی یه‌كه‌م 8, 2019
  • 624 Views
ژمارەیەك ستاف و خوێندكاری چالاكی زانكۆ خەڵات دەكرێن

لەبەرامبەر دڵسۆزی و بەشدارییان لە چالاكییەكانی پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری نێودەوڵەتی زانكۆدا، ژمارەیەك ستاف و خوێندكاری چالاك و خۆبەخش لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڕوانامەی رێزلێنانیان پێبەخشرا.

ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 2019/10/8 لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پ.د.سۆران ئەبوبەكر یاریدەدەری سەرۆكی و پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری دارایی و كارگێری و ژمارەیەك راگر و د.رۆژین كەمال و د.رۆجەر ماسیۆس و د.سەعد بەشیر هاوبەڕێوبەرانی پڕۆژەی تۆڕی كەلەپوری كلتووری، مەراسیمێكی شایستە بۆ پێدانی بڕوانامەی رێزلێنان بە ستافی پڕۆژەكە و ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو كە بەشێوەیەكی چالاك و خۆبەشانە بەشدارییان لە چالاكییەكانی پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری سەر بە گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كلتووری دیجیتاڵی لە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆدا كردووە..

شایەنی باسە پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری نێودەوڵەتی پڕۆژەیەكی هاوبەشی گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كلتووری دیجیتاڵی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و دوو زانكۆی بەڕیتانییە (زانكۆكانی رێدینگ و لیستەر) بە سپۆنسەری دارایی و فەندی تۆڕی نەهرەینی زانكۆی (یو سی ئێڵ) ی بەریتانی بەڕێوەدەچێت.