دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەكنیكی دوكان بەڕێوەچوو

  • 2020-02-23
  • 732 Views
دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەكنیكی دوكان بەڕێوەچوو

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەكنیكی دوكان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی پەیمانگاكە رێكخست.

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٣-٢-٢٠٢٠سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی-بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆ بەهاوبەشی پەیمانگای تەكنیكی دوكان و بەئامادەبونی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی پەیمانگا سیمیناری (أثر تفويض الصلاحيات علي كفاءة الجهاز الاداري في المؤسسات الحكومية ) لەلایەن م.رزگار حەمە رەشید سەرۆكی بەشی ژمێریاری پێشكەشكرا، كە تیایدا چەمكی تفويض و ئامانج و سوودەكانی باسكرد.

سیمیناری دووەم بەهاوبەشی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردن بۆ پ.ی.د.سامان حسێن سەرۆكی بەشی زانستە كۆمەڵایەتییەكان لە زانكۆی سلێمانی بەناونیشانی (پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و كاریگەری لەسەر دۆزی كورد) رێخكرا، لە سیمینارەكەدا باس لە گرنگی و بەهێزی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لەسەرجەم گەلانی جیهان كرا، وە مێژووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و شێوازی پەیوەندییەكان لە رابردودا تا سەردەمی جیهانگیری تاوتوێكرا.