بانگەواز: پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵاى یه‌ك ساڵه‌ی پیشه‌یی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ده‌ستیپێكرد

  • تشرینی یه‌كه‌م 8, 2019
  • 3497 Views
بانگەواز: پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵاى یه‌ك ساڵه‌ی پیشه‌یی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ده‌ستیپێكرد

لەچوارچێوەی ئەو پێشکەوتنانەی زانکۆمان بەدەستی هێناوەو له‌سه‌ر ڕۆشنایی ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی قوبرصی نێوده‌وڵه‌تی, له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی بازاڕی كارو خزمه‌تكردن و په‌ره‌پێدانی بواری زانست و خوێندنی باڵا، خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی پیشه‌یی ده‌ستیپێكرد، کە ئه‌م پسپۆرییانه‌ له‌خۆده‌گرێت (تەکنەلۆجیاى زانیارى, كارگێڕى، ژمێريارى، پلانسازی شار، ئه‌ندازيارى نه‌وت و ووزه‌، ته‌ندروستى كۆمه‌ڵ، پەرستارى, شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان و ژینگه‌، ته‌كنیكی میدیا، په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری).

یەکەم: خشتەی کاتی پێشکەشکردن تا وەرگرتن:

١-  ماوەى پێشکەش کردن لە (  ٨/  ١٠ /٢٠١٩  تاكو  ٢٠  /  ١٠   /٢٠١٩) دەبێت.

٢- تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لە بەروارى (   ٣/١١/٢٠١٩ )  دەبێت

٣- دەستپێکى دەوام دواى ڕاگه‌ياندنى ليستى كۆتايى دەبێت.

دووه‌م: شێوازى خوێندن:

١- خوێندن له‌ دوو سمسته‌رى كۆرسى ئه‌كاديمى و سمسته‌رێكيش بۆ پرۆژه‌ى ده‌رچوون ده‌بێت.

– سمسته‌رى يه‌كه‌م له‌ به‌روارى ( ١\١٢\٢٠١٩  تاكو  ٣١\٣\٢٠٢٠) ده‌بێت.

– سمسته‌رى دووه‌م له‌ به‌روارى ( ٧\٤\٢٠٢٠  تاكو  ٣١\٧\٢٠٢٠ ) ده‌بێت.

– پرۆژه‌ى ده‌رچوون له‌ به‌روارى ( ١\٨\٢٠٢٠   تاكو ٣١\١٢\٢٠٢٠ ) ده‌بێت.

٢- شێوازى خوێندن به‌سستمى كردت ده‌بێت, به‌پێى ڕێنماييه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژينه‌وه‌ى زانستى به‌ هه‌مان شێوازى خوێندنى باڵا/ماسته‌رو دكتۆرا.

٣- خوێندنى دبلۆمی باڵاى یه‌ك ساڵه‌ی پیشه‌یی له‌دوو سمسته‌رى كۆرسى ئه‌كاديمى و سمسته‌رێك پرۆژه‌ى ده‌رچوون پێكدێت, هه‌رسمسته‌رێكى ئه‌كاديمى (٥) وانه‌ ده‌خوێنرێت ( كه‌ زمانى ئينگليزى و computer application )  له‌گه‌ڵ ده‌بێت و  پرۆژه‌ى ده‌رچوون له‌سمسته‌رى كۆتايى هه‌مووى ده‌كاته‌ ساڵێك‌ كه‌ (٦٠) كردتى له‌سه‌ر ده‌بێت.

٤- ئاماژه‌ به‌ڕێكه‌وتننامه‌ى نێوان زانكۆى پۆليته‌كنيكى سلێمانى و زانكۆى قوبرصى نێوده‌وڵه‌تى (Cyprus International University) له‌ قوبرصى باكور, تايبه‌ت به‌ خوێندنى هاوبه‌ش (Joint Degree) له‌ نێوان هه‌ردوو زانكۆ, خوێندكار ده‌توانێت بروانه‌مه‌ى جۆينت دگرى به‌ده‌ست بێنێت له‌گه‌ڵ زانكۆى ناوبراو له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى زانستى و خوێندنى باڵاو به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى په‌يوه‌ندييه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له‌سه‌رۆكايه‌تى زانكۆمان, به‌مه‌رجێك سمسته‌رى يه‌كه‌م له‌زانكۆى پۆليته‌كنيكى سلێمانى بێت وه‌ سمسته‌رى دووه‌م له‌زانكۆى قوبرصى نێوده‌وڵه‌تى بێت به‌پێى ڕينماييه‌كانى زانكۆى ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى سه‌رجه‌م تێچووى ئه‌و جۆره‌ بڕوانامه‌يه‌ له‌ ئه‌ستۆى خۆى ده‌بێت. بۆ زانيارى زياتر په‌يوه‌ندى بكه‌ن به‌ ئۆفيسى نێوده‌وڵه‌تى زانكۆى ناوبراو.

 

سێيه‌م: مەرجەکانی وەرگرتن :

١- میچ (سقف)ى تەمەن مەرج نیە بۆ پێشکەشکردن.

٢- خويندكار ده‌بێت هه لگرى بروانامه ى به‌كالۆریۆس بێت. تێکڕاى نمرە (معدل) ى بەکالۆریۆسى پێشکەشکار ڕەچاو ناکرێت بۆ پێشکەشکردن.

٣- مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بەپێی ڕێنمايى وه‌زاره‌ت ئه‌بێت.

٤- مەرجى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى: تاقیکردنەوەى توانستی زانستى ئەنجام دەدرێت و ڕێژەى(٣٠%) نمرەى بۆ تەرخان دەکرێت، وە مەرجە خوازیار دەربچێت لەم تاقیکردنەوەیە واتە (١٥) نمرە لە (٣٠) نمرەى تەرخان کراو بۆ تاقیکردنەوەکە بەدەست بهێنێت.

٥- نرخى خوێندن به‌م شێوه‌يه‌ى لاى خواره‌وه‌ ده‌بێت:

ژ کۆلێژ پسپۆرى کرێی خوێندن
١ کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی ته‌ندرووستى  كۆمه‌ڵ ٢,٢٠٠,٠٠٠ دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دینار
٢ کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان ٢,٢٠٠,٠٠٠ دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دینار
٣ کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی پەرستارى ٢,٢٠٠,٠٠٠ دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دینار
٤ کۆلێجی تەکنیکی ئه‌ندازيارى پلانسازی شار ٢,٢٠٠,٠٠٠ دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دینار
٥ کۆلێجی تەکنیکی ئه‌ندازيارى نه‌وت و ووزه‌ ٢,٢٠٠,٠٠٠ دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دینار
٦ کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى ٢,٢٠٠,٠٠٠ دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دینار
٧ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان و ژینگه‌ ژينگه‌ ٢,٢٠٠,٠٠٠ دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دینار
٨ کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی                    کارگێڕی ٢,٢٠٠,٠٠٠ دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دینار
٩ کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی ژمێرياری ٢,٢٠٠,٠٠٠ دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دینار
١٠ کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی ته‌كنيكى ميديا ٢,٢٠٠,٠٠٠ دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دینار
١١ کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری ٢,٢٠٠,٠٠٠ دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دینار

 

چواره‌م : بەڵگەنامەکانى پێشکەش کردن:

١- ڕەگەزنامە و ناسنامەى بارى شارستانى یان کارتى نیشتمانى (ڕەسەن + یەک کۆپى).

٢- چواروێنەى ڕەنگاو ڕەنگ باگراوەندى سپى بێت.

٣- بڕوانامەى بەکالۆریۆس (ڕەسەن + یەک کۆپى).

٤- بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى بەمەرجێک (٢ ساڵ) بەسەربەروارەکەى تێپەڕ نەبووبێت (ڕەسەن + یەک کۆپى).

٥- نوسراوى لارى نەبوون بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ى كه‌ فه‌رمانبه‌رن لە دام و دەزگاکانى حکومەت.

٦- فۆڕمى داخوازى (لەهۆبه‌ى زانستى و خوێندنى باڵاى کۆلێج دەست دەکەوێت).

٧- بەڵێننامە کە پێشتر لەخوێندنى باڵا وەرنەگیراوە لە ناو هەرێم و دەرەوەى هەرێم وە وەرگرتنەوەى ڕەتنەکراوەتەوە بەهۆیەک لەهۆیەکانى کەمتەرخەمى یان وازهێنانى نا یاسایی یان دوورخستنەوە یان سەرنەکەوتن لەخوێندن (ئەم بەڵێنامەیە لاى دادنوس دەکرێت).

 

پێنجه‌م : ئه‌م پسپۆرييانه‌ ده‌توانن فۆرمى پێشکەش کردن وه‌ربگرن:

١-بۆ پسپۆرى كارگێڕى و پسپۆرى ژمێريارى : سه‌رجه‌م پسپۆرييه‌كانى تر ده‌توانن فۆرم وه‌ربگرن.

٢- بۆ پسپۆرى ئه‌ندازيارى پلانسازى شار: پسپۆرييه‌كانى (هه‌مان پسپۆرى و پسپۆرى ديكه‌) ده‌توانن فۆرم وه‌ربگرن.

٣- بۆ پسپۆرى‌ ميديا: پسپۆرييه‌كانى ( كارگێرى – سيسۆلۆجي – زمان – ميديا ) ده‌توانن فۆرم وه‌ربگرن.

٤- بۆ پسپۆرى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى : سه‌رجه‌م پسپۆرييه‌كانى (ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى – زانستى كۆمپيوته‌ر – ئامارو كۆمپيوته‌ر – ته‌كنيكى ئينفۆرماتيك – ئه‌ندازيارى كاره‌با – ئه‌ندازيارى گه‌ياندن – كارگێڕى – كارگێڕى ئه‌لكترۆنى) ده‌توانن فۆرم وه‌ربگرن.

٥- بۆ پسپۆرى‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان و ژینگه‌: سه‌رجه‌م پسپۆرييه‌كانى( كشتوكاڵ – بايولۆجى – كيميا – جيۆلۆجى) ده‌توانن فۆرم وه‌ربگرن.

٦- بۆ پسپۆرى‌ ته‌ندرووستى كۆمه‌ڵ ( ته‌ندرووستى گشتى): پسپۆرييه‌كانى ( ته‌ندرووستى كۆمه‌ڵ – په‌رستارى ) ده‌توانن فۆرم وه‌ربگرن.

٧- بۆ پسپۆرى‌ پەرستارى : پسپۆرييه‌كانى ( سه‌رجه‌م پسپۆرييه‌ ته‌ندرووستى و پزيشكييه‌كان ) ده‌توانن فۆرم وه‌ربگرن.

٨- بۆ پسپۆرى‌ شيكارى نه‌خۆشييه‌كان: پسپۆرييه‌كانى ( شيكارى نه‌خۆشييه‌كان – بايۆلۆجى – كيميا – زانستى تاقيگه‌ى پزيشكى ) ده‌توانن فۆرم وه‌ربگرن.

٩- بۆ پسپۆرى ئه‌ندازيارى نه‌وت و ووزه‌: پسپۆرييه‌كانى ( نه‌وت و ووزه‌ – جيۆلۆجي – جيۆته‌كنيك ) ده‌توانن فۆرم وه‌ربگرن.

تێبينى//

١-ئه‌م بڕوانامه‌يه‌ بۆ تحسين معدلى كۆنمره‌ى بكلوريوس نيه‌و بڕوانامه‌يه‌كى پيشه‌ييه‌ نه‌ك ئه‌كاديمى.

٢- به‌هيچ شێوه‌يه‌ك بۆ درێژه‌دان به‌خوێندنى ماسته‌ر ناگونجێت و‌ بۆ وه‌رگرتنى نازناوى زانستى ووانه‌ ووتنه‌وه‌ نابێت.

٣- ئه‌م بڕوانامه‌يه‌ بۆ باشتركردنى ئاستى فارمه‌نبه‌ره‌ له‌ كاره‌كه‌يدا,  له‌ڕێگه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌رفه‌تى بۆ بره‌خسێت ئاستى پسپۆرى خۆى به‌رزتربكاته‌وه‌ له‌ پسپۆرى هاوشێوه‌ى بڕوانامه‌ى پێشووى ياخود پسپۆرى په‌يوه‌ست به‌كاره‌كه‌ى چ فه‌رمانگه‌ى ميرى بێت يان كه‌رتى تايبه‌ت.

٤- ئه‌م بڕوانامه‌يه‌ بۆ كارمه‌ندانى خوێندنى باڵانيه‌, بۆيه‌ فەرمانبەرانى هەمیشەیى سەر بەمیلاکى زانکۆکان و دامەزراوەکانى سەر بەوەزارەتى خوێندنى باڵا به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه‌يان پێنادرێت پێشکەشى ئەم جۆرە خوێندنە بکەن.

٥- خوێندنى دبلۆمى باڵاى پيشه‌يى كاتى وانه‌كانى به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه‌ ده‌بێت:

  • ڕۆژانى ده‌وام كاتژمێر ٣:٠٠ بۆ ٧:٠٠ ى ئێواره‌ ده‌بێت, به‌ پێى خشته‌ى دياريكراو له‌كۆليج.

 

زانكۆمان داوا له‌فێرخوازان و ده‌رچووانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ده‌كات، ئەم دەرفەتە زێڕینە لەدەست نەدەن و سه‌ردانی سەرۆكايەتى زانكۆى پۆليتەكنيكى سلێمانى بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ناونوسین و به‌شداری كردن له‌م هه‌له‌ گه‌وره‌یه‌دا، بۆ زانيارى زياتر سەردانى ماڵپەڕى زانكۆ بكەن www.spu.edu.iq .

بۆ دەستخستنی فۆرمەكە دەتوانیت كلیك لەم لینكە بكەیت https://cdn.fbsbx.com/v/t59.2708-21/70028193_1267973856723929_1263706290471829504_n.pdf/SPU-HighDiploma_Form.pdf?_nc_cat=111&_nc_oc=AQlIuxn7SgcBDSo-elafA8uAay3bh4wT_jItoWHSxX-vFfZO110xNSqX7pi5IckzTGI&_nc_ht=cdn.fbsbx.com&oh=bfc8a70f56918eecf099c7a6e4a6e05c&oe=5D9F93F8&dl=1&fbclid=IwAR3_nW4-GE0wIBN7WV51RKw1i1G7fARFXmClzgop-5MdaYsLblBIudA-U60