سێ خوێندكاری نموونەیی لە پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە

  • تشرینی یه‌كه‌م 10, 2019
  • 315 Views
سێ خوێندكاری نموونەیی لە پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە

گرووپێكی سێ كەسی لە خوێندكارانی بەشی شیكاری نەخۆشییەكانی پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە بڕیاردەدەن هەموو رۆژانێكی پێنجشەممە سەرجەم هۆڵەكان و رێڕەوەكانی پەیمانگاكەیان پاكبكەنەوە، لەپاڵ ئەوانیشدا چەند خوێندكارێكی بەشی پەرستاری پەیمانگاكە بڕیاریانداوە بەپێی توانا لەو رۆژەدا هاوكارییان بكەن.

لایخۆشیەوە راگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە دەستخۆشی لەو خوێندكارانە دەكات و هیواسەركەوتنیان بۆ دەخوازێت، وە داوا لە سەرجەم خوێندكارانیش دەكات لای خۆیانەوە پاكوخاوێنی پەیمانگاكەیان رابگرن و هاوكاریان بن.