یاری كۆتایی خولی ساڵانەی تۆپی پێی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان ئەنجامدرا

  • 2020-02-24
  • 376 Views
یاری كۆتایی خولی ساڵانەی تۆپی پێی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان ئەنجامدرا

لەدرێژەی یارییەكانی خولی ساڵانەی تۆپی پێی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخاندا هەردوو تیپی مامۆستایان و خوێندكارانی رووپێوی بەیانیان/قۆناغی دووەم خۆیان گەیاندە كۆتایی خولەكە و دوێنێ یەكشەممە 2020/2/23 یاری كۆتاییان ئەنجامدا.

لە یارییەكەدا تیپی خوێندكارانی رووپێوی بەیانیان/ قۆناغی دووەم بە ئەنجامی (3 – 0) لە تیپی مامۆستایانی بردەوە و نازناوی خولەكەی ئەمساڵی پەیمانگاكەیان بەدەستهێنا.

شایەنی باسە خولەكە بەچاودێری پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەسەرپەرشتی پ.ی.د.سالم نعمەت راگری پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان و بە بەشداری مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندكارانی پەیمانگاكە بەڕێوەچوو.