دەرفەتێكی گرنگ بۆ ئەو خوێندكارانەی ناویان لە هیچ زانكۆیەك نەهاتۆتەوە

  • تشرینی یه‌كه‌م 10, 2019
  • 1871 Views
دەرفەتێكی گرنگ بۆ ئەو خوێندكارانەی ناویان لە هیچ زانكۆیەك نەهاتۆتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەكات ئەوانەی كە فۆرمیان پێشكەشكردووە لە رێگەی سیستمی زانكۆلاینەوە و لە هیچ شوێنێك ناویان نەهاتۆتەوە و پێشتر سكاڵایان بۆ ناكرایەوە لەئێستاوە دەتوانن بە هەمان یوزەرنەیم و پاسۆردیان داخڵی ناو سیستمەكە ببن و سكاڵا پێشكەش بكەن و بەشێك هەڵبژێرن كە لەگەڵ نمرەكەیاندا بگونجێت وە ئەم سكاڵایە تا رۆژی شەممە 2019\10\12 كارایە.