خولی تۆپی پێی (بەرەوخزمەت)ی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەسەركەوتوویی كۆتاییهات

  • 2020-02-24
  • 719 Views
خولی تۆپی پێی (بەرەوخزمەت)ی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەسەركەوتوویی كۆتاییهات

بەئامانجی رەخساندنی كەشێكی وەرزشی بۆ خوێندكاران یەكەی وەرزشی تەكنیكی كەلار بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆتایی بە خولی تۆپی پێی (بەرەوخزمەت)ی خوێندكاران هات .
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 24-2-2020 بە ئامادەبوونی پ.ی.د.چیا محەمەد راگری پەیمانگای تەكنیكی كەلار و یاریدەدەری راگر و بەشێك لە مامۆستایان و خوێندكاران لەنێو یاریگای پەیمانگا یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی (بەرەوخزمەت)ی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەڕێوەچوو.

یاری كۆتایی لە نێوان هەردوو تیپی بەشی هەواسازی قۆناغی دووەم و كارگێری كاری قۆناغی دووەم ئەنجامدرا، لەپاش ئەنجامدانی یارییەكی پڕ تام و چێژ تیپی هەواسازی قۆناغی دووەم توانی بە ئەنجامی (4) گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی یەكلابكاتەوە و ببێتە پاڵەوانی خولەكە .
لە كۆتایی یارییەكەشدا لەلایەن ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگاوە خەڵات بەسەر تیپە سەركەوتووەكانی یەكەم و دووەمی خولەكە دابەشكرا ، ئەمە جگە لەوەی خەڵات بەسەر ناوبژیوانانی یارییەكە و باشترین یاریزان و باشترین گۆڵپارێز دابەشكرا.

خولی تۆپی پێی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار ساڵانە لەلایەن یەكەی وەرزشی پەیمانگا دەكرێتەوە بە هاوكاری كۆمەڵەی خوێندكاران، بۆ ئەمساڵیش 24 تیپ بەشدارییان تێدا كرد كە پێكهاتبوون لە هەڵبژاردەی بەشەكانی پەیمانگا و بەشێوازی یەك دۆڕان بۆ دەرەوە بەڕێوەچوو .