سیمینارێك لەسەر كێشەو چارەسەری هەنگ و هەنگداری بەڕێوەچوو

  • تشرینی یه‌كه‌م 13, 2019
  • 263 Views
سیمینارێك لەسەر كێشەو چارەسەری هەنگ و هەنگداری بەڕێوەچوو

سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە هۆلی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لە زنجیرەی چالاکییەکانیداهەستا بە سازکردنی سیمینارێک بۆ م. ابراهیم مجید فرج  بەناونیشانی ( کێشە و چارەسەریەکانی هەنگ و هەنگداری لە کوردستان)

تەوەرە جیاجیاکانی سیمینارەکە کە بەشێوەیەکی سیستێماتیکی باسی لە مێژووی جۆرەکانی هەنگ و هەنگداری کرد لە جیهان و بە تایبەتی لە کوردستاندا ، پاشان باسی بەرهەمە ناسراو و نەناسراوەکانی هانگ و گرفت و کێشەی بە بازاڕکردنیان لە هەرێمدا کرد، هەرەها باسی ئەو نەخۆشی و ئەو مێرووە زیانبەخشانە کرد کە زیان بە هەنگ و بەرهامەکانی دەگەێنن ، لەكۆتاییدا پرسیارو سەرنج و تێبینییەكانی ئامادەبوان زیاتر سیمینارەكەی دەوڵەمەندتر كرد و بڕیاریشە لەداهاتودا كاری زانستی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بكرێت.