لیژنەی پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین سوپاس و پێزانینیان ئاراستە كرا

  • تشرینی یه‌كه‌م 13, 2019
  • 305 Views
لیژنەی پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین سوپاس و پێزانینیان ئاراستە كرا

لەپێناو هاوكاریكردنی خوێندكاران و دیاریكردنی ئەو كۆلێج و پەیمانگایانەی كە هاوتەریبە لەگەڵ نمرەكانیان بەشێوازێكی زانستی و تەندروست و لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیژنەی پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆلاین تایبەت بە دەرچوانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی هەستان بە پێشوازیكردن لە خوێندكاران و پڕكردنەوەی خواستەكانیان بەشێوازێكی ڕاست .

لەلایەن ڕاگرایەتی پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەرەوە سوپاس و پێزانین بەخشرایە ئەندامانی لیژنەكە لە پای جێبەجێكردنی كارەكانیان بەخۆبەخشانەو تەنانەت لەڕۆژانی پشووشدا كە دڵسۆزانە ئەركەكانیان ڕاپەڕاندوە.