وەزیری خوێندنی باڵا چۆنێتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وەرگرتنی خوێندكارانی نوێ لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەسەركردەوە

  • تشرینی یه‌كه‌م 13, 2019
  • 562 Views
وەزیری خوێندنی باڵا چۆنێتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وەرگرتنی خوێندكارانی نوێ لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەسەركردەوە

بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لەبارودۆخ و بەڕێوەچونى مامەڵەى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان، ئەمڕۆ یەكشەممە د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و  پەیمانگەى تەکنیکى سلێمانی بەسەرکردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەمە 13 ی تشرینی یەكەمی 2019  د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و  پەیمانگەى تەکنیکى سلێمانی بەسەرکردەوە و لەلایەن پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆكی زانكۆو ئەنجومەنی پەیمانگای پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بەگەرمی پێشوازی لێكرا.

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی له‌چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كان و مامه‌ڵه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكارانی كۆڵییه‌وه‌ بۆ خوێندنی ئەمساڵی 2019-2020، بەڕێزیان دوپاتیانکردەوە وه‌ك وه‌زاره‌ت هه‌مو هه‌وڵێكیان خستۆتەگه‌ڕبۆ ئه‌وەى زۆرترین دەرفەتى دادپەروەر بە ڕەچاوکردنى کوالێتى خوێندن بۆ دەرچوانمان بڕەخسێنن. چونکە ئاگاداری بارو گوزه‌رانی هاووڵاتیانن ، هەر ئەوەش پاڵنەربوو بۆ كەمكردنەوەی خەرجی خوێندنب ۆ ئەوانەی كە بەپارە دەخوێنن.

لەسەردانەكەدا به‌ش و تاقیگه‌كانی په‌یمانگای تەكنیكی سلێمانی و كافتریایپەیمانگاكەی به‌سه‌ركرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی ئاراستەی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی كرد كه‌ توانیویانه‌ له‌ماوه‌ی رابردو كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی باش جێبه‌جێبكه‌ن،هەروەها ڕۆڵی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بەرزنرخاند كەوەك پەیمانگای دایك كۆنترین پەیمانگای شاری سلێمانییەو چەندین نەوەی خوێندەوارو لێهاتوی پێشكەش بە كوردستان و بازاڕی كار كردووە.

شایانی باسە بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2019-2020 پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی زیاتر لە 1100 خوێندكاری بەیانیانی وەرگرتوەو 700 خوێندكاری ئێوارانیشی وەرگرتوەو دوو بەشی زانستیشی لە قەزای پێنجوێن كردوەتەوە كە هەردوو بەشی ( پەرستاری و كارگێڕی كارە) .

لەكۆتاییدا سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سوپاسی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كرد بۆ بەسەركردنەوەو بەئاگابوونی لە ڕەوتی پرۆسەی خوێندن و وەرگرتنی خوێندكارانی نوێ لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هەروەها گرتنە بەری ئەو میكانیزمە سەركەوتوەی كەوەزارەت گرتیەبەر بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی ئەمساڵ كەكەمترین گرفت ڕوبەڕوی خوێندكاران لەلایەك و زانكۆو پەیمانگاكان لەلایەكی تر بویەوە.