مامۆستایەكی تری زانكۆمان بەشداری دەكات لە ئاڵوگۆڕی ئیراسمۆس پلەسی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی مەساریك

  • تشرینی یه‌كه‌م 14, 2019
  • 651 Views
مامۆستایەكی تری زانكۆمان بەشداری دەكات لە ئاڵوگۆڕی ئیراسمۆس پلەسی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی مەساریك

مامۆستا سەركار حەسەن خوێندكاری دكتۆرا و ئەندامی گرووپی كەلەپووری كولتووری دیجیتاڵی لە سەنتەری توێژینەوە و مامۆستا لە پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداریكرد لە ئاڵوگۆڕی ئیراسمۆس پلەسی زانكۆمان و زانكۆی مەساریكی كۆماری چیك بە فەندی یەكێتی ئەوروپا.

لەمیانی ئاڵوگۆڕەكەدا كە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام بوو لە زانكۆ چیكیەكە، بەڕێزیان بەشداریكرد لە چەندین چالاكی و سیمینار، ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی بریتی بوو لە نوێكردنەوەی پەیڕەو و پرۆگرامی چەند وانەیەك كە لە زانكۆمان دەوترێتەوە هەتاوەكو ئاستی زانستی هاوتابكرێتەوە لەگەڵ زانكۆكانی وڵاتانی پێشكەوتوو.

شایەنی باسە كە ئاڵوگۆرە زانستیەكەی ئیراسمۆس پلەس بەهاوبەشی پێشكەشكردنی فەندی بۆ كراوە و ڕێكخەری دەكرێت لەلایەن سەرۆكی گروپی كەلەپووری كولتووری دیجیتاڵی ، د. ڕۆژین كەمال محمدامین، لە زانكی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و خاتوو ڤیۆلیتا ئۆسۆچۆڤاوە لە زانكۆی مەساریك. مامۆستا سەركار دووەم كاندیدی سەركەووتووی ئاڵوگۆڕەكەیە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیەوە بۆ زانكۆی مەساریك لە ئەمساڵدا.

لە مانگی ٧ ی ئەمساڵیشدا، كاندیدی سەركەوتووی زانكۆ چیكیەكە لە ئاڵوگۆڕە زانستیەكەدا سەردانی زانكۆمانی كرد. وە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دا، دووەم كاندیدی سەركەووتووی زانكۆ چیكیەكە سەردانی زانكۆمان دەكات. وە مانگی پێشوو بۆ جاری دووەم د.ڕۆژین كەمال و ڤیۆلیتا ئۆسۆچۆڤاوە توانیان فەندێكی تری یەكێتی ئەوروپی بۆ ئاڵوگۆری ئیراسمۆس پلەس لەنێوان ستافی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی مەساریكی چیكی بەدەستبهێنن كە ئەمەش دەرفەتێكی دروستكردنی پەیوەندی نێودەوڵەتی و ڕاهێنان و پڕۆژەی هاوبەشی نێودەوڵەتی بۆ مامۆستایان و توێژەران و ستافی زانكۆمان و زانكۆ چیكیەكە زیاد دەكات.