وۆركشۆپێكی كراوە لەسەر گرنگی بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا بەڕێوەدەچێت

  • تشرینی یه‌كه‌م 14, 2019
  • 244 Views
وۆركشۆپێكی كراوە لەسەر گرنگی بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا بەڕێوەدەچێت

پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری لە گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كولتووری دیجیتاڵی سەر بە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی كراوە بەناونیشانی ” گرنگی بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا، نێت وۆركینگ و پۆلە دیجیتاڵیەكان لە پرۆسەی خوێندندا ” بۆ بەڕێز مامۆستا جبار جلال فەقێ رێكدەخات.

مامۆستا جبار خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ( Soil Science ) لە زانكۆی ( Bingol ) لە وڵاتی توركیا ، دامەزرێنەر و ڕێكخەری ( Swedish Folk High School )ە لە هەرێمی كوردستان ، هەروەها مامۆستایە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.

وۆركشۆپەكە رۆژی پێنجشەممە 2019/10/17 كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بۆ ١ی پاشنیوەڕۆ لە نهۆمی زەمینی بینای سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی، سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

مەرجەكانی بەشداریكردن :
– بەشداربوو دەبێت مامۆستا بێت.
– پێویستە بەشداربوو لاپ تۆپ و خەتی ئینتەرنێتی خۆی پێبێت.

بۆ ناو تۆماركردن گرتە لەم لینكە بكە.