پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ICT لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو

  • تشرینی یه‌كه‌م 15, 2019
  • 276 Views
پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ICT لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ ١٥/ تشرینی یەکەم ٢٠١٩، لە ناوەندی کۆمپیوتەری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی ICT بەڕێوەچوو.
بەسەرپەرشتی ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار CDC پێشبڕکێی نێودەوڵەتی لە بواری ICT کە تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتییە و کۆمپانیای ھواوی ساڵانە بۆ خوێندکاران و دەرچووانی وڵاتانی رۆژ ھەڵاتی ناوەڕاست رێکیدەخات بەڕێوەچوو.
مامۆستا نەورۆز موستەفا، بەڕێوەبەری ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار-CDC وتی: ئەم پێشبڕکێیە بۆ زیاتر گەشەپێدانی توانای خوێندکاران و ئاگاداربوونیانە بە تەکنەلۆجیای نوێ و بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە جیھانییەکان و تێکەڵبوون بە جیھانی زانیاری و تەکنۆلۆجیا .
شایانی وتنە ئەم تاقیکردنەوەیە لە تەواوی ھەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت و لە تاقیکردنەوەەی سەرەتاییدا ٤٠ خوێندکار دەردەچن و دواتر و لەقۆناغی دووەم لەو ٤٠ خوێندکارە سێ خوێندکار دەردەچن و ھەر سێ دەرچووی تاقیکردنەوەی دووەم دەچنە وڵاتی چین و بەشداری لە تاقیکردنەوەی جیھانی دەکەن لە بواری ICT دا.
بۆ ئاگاداری خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆمان دەتوانن رۆژی ١٦/١٠/٢٠١٩ تاقیکردنەوە بکەن وەک دواکات بۆ تاقیکردنەوە لە ناوەندی کۆمپیوتەری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک لە سەعات ٩ی بەیانی لە کەمپی کۆلێجەتەکنیکیەکان لە چوارچرا.