وۆركشۆپێكی كراوە لەسەر گرنگی بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لە پرۆسەی خوێندندا بەڕێوەچوو

  • تشرینی یه‌كه‌م 17, 2019
  • 207 Views

پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری لە گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كولتووری دیجیتاڵی سەر بە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی كراوە بەناونیشانی ” گرنگی بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا، نێت وۆركینگ و پۆلە دیجیتاڵیەكان لە پرۆسەی خوێندندا ” بۆ بەڕێز مامۆستا جەبار جەلال فەقێ رێكخست.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019/10/17 لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەلایەن مامۆستا جەبار جەلال فەقێ مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وۆركشۆپێكی كراوەی بەناونیشانی ” گرنگی بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا، نێت وۆركینگ و پۆلە دیجیتاڵیەكان لە پرۆسەی خوێندندا ” بۆ ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ پێشكەشكرد، كە وۆركشۆپەكە لەلایەن پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری لە گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كولتووری دیجیتاڵی سەر بە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رێكخراوە.

لە وۆركشۆپەكەدا مامۆستا جەبار جەلال بەوردی باسی لە سوودەكانی بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كرد بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن و بەرزكردنەوەی ئاستی تێگەیشتنی خوێندكار لە وانەكاندا كە بەشێوەیەك دەتوانرێت لەم رێگەیەوە شێوازی خوێندن لە فێركردنەوە بۆ فێربوون بگۆڕردێت و ژینگەیەكی كۆمەڵایەتی و زیادكردنی رۆحی هاوكاری و بەشداریكردن فەراهەم بكرێت، لەگەڵ ئەوەی كە پاڵپشتییەكی باشە بۆ بەهێزكردنی خوێندنی كلاسیكی و پڕكردنەوەی كەم و كورتییەكانی ئەو سیستمە هەروەها خوێندكار بە ئاسانی دەگات بە سەرچاوە و زانیاریەكان و شەیركردنی لەگەڵ هاوپۆلەكانیدا هتد…

شایەنی باسە مامۆستا جەبار جەلال فەقێ خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ( Soil Science ) لە زانكۆی ( Bingol ) لە وڵاتی توركیا، دامەزرێنەر و ڕێكخەری ( Swedish Folk High School )ە لە هەرێمی كوردستان، هەروەها مامۆستایە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.