بڕوانامە بەخشرایە خوێندکارانی بەشدار لە مەشقی هاوینە

  • تشرینی یه‌كه‌م 18, 2019
  • 548 Views
بڕوانامە بەخشرایە خوێندکارانی بەشدار لە مەشقی هاوینە

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی(2019/10/17) کاتژمێر (2) پاش نیوەڕۆ بەئامادبوونی پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبکر محمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو (م.نەورۆز مصطفی) بەڕێوەبەری ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC)و (د. حكیم عوسمان) ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و بەبەشداری ژمارەیەک لە ڕاگر و مامۆستایان و خوێندکارانی بەشدار لەمەشقی هاوینە ، لەمەراسیمێکی شایستەدا لەهۆڵی هۆتێل گراند ملینیۆم ، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرا بە خوێندکارانی بەشدار لەمەشقی هاوینە لە کۆمپانیای ئاسیاسێل .
لەمەراسیمەکەدا کۆمپانیای ئاسیاسێل پیرۆزباییان لەخوێندکاران کرد بەهۆی تەواوکردنی مەشقی هاوینەکەیان لەکۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەچوارچێوەی پڕۆگرامی ئینتەرشیپ .
(م.نەورۆز معروف) بەڕێوەبەری ناوەندی گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ،پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خوێندکارانی سەرکەوتووکرد. هەروەها سوپاسی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کرد کە ساڵانە کۆمەڵێک خوێندکار وەردەگرن بۆ مەشقی هاوینە ، سوپاسی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستانی کرد کە بەردەوام لەسەرخەت بوون بۆ هاوکاری کردنیان لەناردنی خوێندکاران بۆ کۆمپانیاکان لەچوارچێوەی پڕۆگرامی ئینتەرشیب .

لەدرێژی وتەکانیدا تەئکیدی کردەوە پێویستە هەماهەنگی زیاتر لەنێوان زانکۆ و کۆمپانیاکان دروست بکرێت تاوەکو زانکۆکان کادری پێشکەوتوو بۆ بازاڕی کار ئامادەبکەن . دڵنیایی کردنەوە لەساڵانی داهاتوو پرۆسەکە گەورتر دەکەین لەچوارچێوەی پرۆگرامی ئینتەرشیب.
پاشان لەبەشی کۆتایی مەراسیمەکەدا بڕوانامەی بەشداری و سەركەوتن بەخشرایە خوێندکارانی زانكۆ.