ماوەی پێشكەشكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵای پیشەیی درێژكرایەوە

  • تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019
  • 543 Views
ماوەی پێشكەشكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵای پیشەیی درێژكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو پێشكەشكارانە دەكات كە ئارەزووی خوێندنی دبلۆمی باڵای پیشەیی دەكەن لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەخۆشحاڵییەوە ماوەی پێشكەشكردنەكە لە 2019/10/20 بۆ 2019/10/27 درێژكراوەتەوە.

 

ئەم هەلە لەدەست مەدەن، دبلۆمی باڵای پیشەیی یەك ساڵە… هەلێكی خوێندن و فێربوون بەشێوەیەكی هاوچەرخ، هەلێكی نوێ، بڕوانامەیەكی نوێ.