وۆركشۆپێك لەبارەی ئامرازە دیجیتاڵییەكان لە بواری وانەوتنەوە و فێربووندا بەڕێوەچوو

  • تشرینی یه‌كه‌م 23, 2019
  • 193 Views
وۆركشۆپێك لەبارەی ئامرازە دیجیتاڵییەكان لە بواری وانەوتنەوە و فێربووندا بەڕێوەچوو

گرووپی تەكنەلۆجیا و دیجیتاڵ میدیا لە بواری پەروەردە، بەهاوكاری پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وۆركشۆپێكی بەناونیشانی ” ئامرازە دیجیتاڵیەكان لە بواری وانەوتنەوە و فێربوون ” دا لە پەیمانگاكە سازكرد.

وۆركشۆپەكە لەلایەن میران حمە رەحیم مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەرپەرشتیكرا و ژمارەیەك لە مامۆستایانی پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر ئامادەی بوون كە تێیدا تیشكخرایە سەر ناساندنی چەندین ئامراز و بەرنامەی كۆمپیوتەری جیاواز بۆ زیاتر هاندانی خوێندكاران و بەشداریكردنی كارایان لەوانەكاندا، لە بەشێكی دیكەی وۆركشۆپەكەدا ئامرازە جیاوازەكان ناسیندران و تاقیكرانەوە لەلایەن مامۆستایانەوە، پاشان لە بەشی دووەمدا چەند گرووپێك دروستكران كە هەریەكێك لە گرووپەكان بەرنامی جیاوازیان بەكارهێنا و راوبۆچوونی خۆیان باسكرد لەسەر گرنگیان لە وانەوتنەوەدا.

گرووپی تەكنەلۆجیا و دیجیتاڵ میدیا لە بواری پەروەردە كە لە پێنج ئەندام پێكهاتووە ، یەكێكە لە گرووپەكانی راوندی دووەمی خولی پێداگۆجی كە خولێكی دوو مانگی یان وەرگرت لە زانكۆی هامك لە وڵاتی فیلنەدا.