ئاگادارییەك لە پرۆژەی یەكەی نیشتەجێبوونی كۆمەڵگەی زانكۆ

  • تشرینی یه‌كه‌م 23, 2019
  • 1617 Views
ئاگادارییەك لە پرۆژەی یەكەی نیشتەجێبوونی كۆمەڵگەی زانكۆ

‎لەسەر داوای كۆمپانیای جێبەجێكاری (كۆمەڵگەی زانكۆ) پرۆژەی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەرۆكایەتی زانكۆ گشتاندنێك ئاڕاستەی سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ دەكات بەمەبەستی زیاتر سوودمەندبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران و باشتر رایكردنی ئیش و كارەكانی پرۆژەكە.

لە گشتاندنەكەدا ئاگاداری ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی زانكۆ دەكرێت كە فۆرمیان پڕكردۆتەوە و گرێبەستیان نەكردووە بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون لە پرۆژەی (كۆمەڵگەی زانكۆ) پێویستە تا رێكەوتی 2019\12\1 سەردانی ئۆفیسی كۆمپانیای ناوبراو بكەن بەمەبەستی ئیمزاكردن و ئەنجامدانی گرێبەستی شوقەی نیشتەجێبوون لە پرۆژەی (كۆمەڵگەی زانكۆ) وە پێویستە نوسراوی پشتگیری لە سەرۆكایەتی زانكۆوە لەگەڵ خۆیاندا ببەن .