زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ناوی دەچێتە لیستی رێكخراوێكی جیهانییەوە

  • تشرینی یه‌كه‌م 27, 2019
  • 408 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ناوی دەچێتە لیستی رێكخراوێكی جیهانییەوە

دوای ئەوەی بەشێوەیەكی فەرمی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەبێتە ئەندام لە رێكخراوی Scholar at Riskجیهانی، لەئێستادا ناوی زانكۆ وەك تاكە زانۆ لەسەر ئاستی عیراق ناوی چووەتە لیستی ئەندامانی رێكخراوەكەوە.

رێكخراوی Scholar at Risk جیهانی جگە لەوەی تایبەتە بە داكۆكیكردن لە مافی كەسایەتییە ئەكادیمییەكان لەهەمان كاتدا لە تۆڕێكی فراوانی ئەكادیمی لە سەرانسەری جیهاندا پێكهاتووە و ساڵانە چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات، وە (513) زانكۆ لە وڵاتانی جیهانەوە ئەندامن لەم رێكخراوەدا.

جێی باسە وەك لە لیستی زانكۆكانی ئەندام لەم رێكخراوەدا دەردەكەوێت، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تاكە زانكۆیە لە سەرانسەری عێراقدا كە بە ئەندام وەرگیراوە.

بۆ بینینی ناوی زانكۆكانی ئەندامی رێكخراوی Scholar at Risk جیهانی گرتە لەم لینكە بكە.