زنجیرەیەك سیمیناری زانستی ئەنجامدرا

  • تشرینی یه‌كه‌م 27, 2019
  • 156 Views
زنجیرەیەك سیمیناری زانستی ئەنجامدرا

لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكینكی سلێمانی، زنجیرەیەك سیمینار لەبارەی تۆڕی كۆمەڵایەتی و كەناڵە ئاسمانییەكان ئەنجامدران.

رۆژی یەكشەممە 2019\10\27 بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆ لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان ، دوو سیمینار لەلایەن پ.ی.د.رێبەر گۆران مستەفاوە پێشكەشكران، یەكەمیان بەناونیشانی ( دور وسائل التواصل الاجتماعي في حرية التعبير عن القضايا السياسية لدي النخبة الثقافية )، سیمیناری دووەمیش بەناونیشانی ( دور مواقع التواصل الاجتماعي في اعطاء المعلومات نحو تشكيل حكومة اقليم كردستان ).

هەروەها لەلایەن د.هەژار محەمەد جەلالەوە سیمیناری سێیەم بەناونیشانی (بەرپرسیارێتی ئیتیكی‌ و كۆمەڵایەتی كەناڵە ئاسمانییەكان لە رووماڵكردنی لەشكركێشیی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ) پێشكەشكرا.

پاشان سیمینارێكی دیكە لەلایەن پ.ی.د.یەحیا عومەر فتاح بەناونیشانی: بەرپرسیارێتی ئیتیكی بەرامبەر ژیانی تایبەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا پێشكەشكرا.