سێ خوێندكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە پێشبڕكێیەكی كۆمپانیای هواوی سەركەوتنیان بەدەستهێنا

  • تشرینی یه‌كه‌م 28, 2019
  • 345 Views
سێ خوێندكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە پێشبڕكێیەكی كۆمپانیای هواوی سەركەوتنیان بەدەستهێنا

هەرسێ خوێندکاری بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر، لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی/کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک؛ (بیلال محەمەد حامید، محەمەد سەڵاح عەلی، ڕێبین تاهیر خدر)لەپێشبڕکێی نێودەوڵەتی (ICT)کە کۆمپانیای هواوی ساڵانە ڕێکی دەخات توانیان بچنە قۆناغی دووەمی تاقیکردنەوەکە .
هەرسێ خوێندکاری کولێجەکەمان خوێندکاری بەشی نێتۆرکن لەقۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوە سەرکەوتوبوون کە لەسەرتاسەری عێراق (46) خوێندکار توانیویانە قۆناغی یەکەم ببڕن .
بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (2019/10/29) قۆناغی دووەمی تاقیکردنەوەکە لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت .
لای خۆیەوە پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبکر محمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک وێرای پیرۆزبای لەم سێ خوێندکارە دڵنیایدا کە وەک چۆن لەسەرتاوە پاڵپشتی خوێندکارەکانن بوون لە قۆناغی داهاتووەش بە سەرۆک بەش و سەرجەم مامۆستایان پاڵپشتی مادی و مەعنەوی خوێندکاران دەبن .
شایەنی باسە ئەم تاقیکردنەوەیە بەسەرپەرشتی ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار-CDC ئەنجام دراوەو لەمبارەیەوە مامۆستا نەورۆز مستەفا، بەڕێوەبەری ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار -CDC، پیرۆزبایی لە هەر سێ خوێندکارەکە کرد کە توانیویانە ئەم قۆناغەی تاقیکردنەوەکە بەسەرکەوتوویی ببڕن، سوپاسی ڕاگرایەتی و مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆڕماتیکی کرد کە پاڵپشت و هاوکاری خوێندکارەکان بوون لەم تاقیکردنەوەیە.
خوێندکارەکانیش سوپاسی ڕاگرایەتی کۆلێژ و مامۆستایان کۆلێجەکەیان کرد بۆ ئەم پاڵپشتیه بەردەوامە بۆیان.

هەروەها قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمپیوتەری کولێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەهاوکاری ناوەندی گەشە پێدان بۆ کار (CDC) بەڕێوەچوو.

کۆمپانیای هواوی ساڵانە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی بۆ خوێندکارانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێکدەخات و دەرچووانی قۆناغی دووەمی تقیکردنەوەی ICT دەبرێنە وڵاتی چین، بۆ پێشبڕکێی کۆتایی.