ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خوێندنی باڵا و ماستەر و دكتۆرا و دیبلۆمی باڵا تاوتوێ دەكات

  • تشرینی یه‌كه‌م 28, 2019
  • 859 Views
ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خوێندنی باڵا و ماستەر و دكتۆرا و دیبلۆمی باڵا تاوتوێ دەكات

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەسەرۆكایەتی سەرۆكی زانكۆ و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن بەڕێوەچوو و چەندین بابەتی تایبەت بە زانكۆ گفتوگۆیان لەسەر كراو بڕیاری پێویستیان لەبارەوەدرا.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی زانكۆ گفتوگۆی كرد دەربارەی پرۆسەی دەستپێكردنی ئەمساڵی خوێندن و پێداویستییەكانی خوێندن، كە لەمساڵدا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی 20%ی كۆی خوێندكارانی وەرگیراوی زانكۆ حكومییەكانی وەرگرتووە كە ژمارەیان 7 هەزار خوێندكارە، لەكۆی 14 زانكۆی حكومی بە سیستمی بەیانیان و ئێواران لە 76 بەشی زانستیدا.

هەر لە درێژەی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی زانكۆدا گفتوگۆ كرا دەربارەی خوێندنی باڵا و ماستەر و دكتۆرا و دیبلۆمی باڵاو بڕیاردرا لە رێگەی لیژنەیەكی باڵاوە سەرپەرشتی خوێندنی باڵا بكرێت و پێداویستییەكانی دابین بكرێت، هەروەها بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خوێندنی ئەمساڵ و جێبەجێكردنی پلانی خوێندن و بەرزتركردنەوەی ئاستی زانستی زانكۆ نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو دارایی و ئابووری بكرێت و بەدواداچوون بكرێت بۆ دابینكردنیان.

خۆشبەختانە ئەمساڵ خواستێكی زۆر لەسەر بەشەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەبووە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنی زانكۆ بەخێرهاتنی سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی یەكەم دەكات، وە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خوێندنی ئەمساڵیش نوسراو ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی دارایی و ئابووری دەكرێت.