خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی دەستەی كوردستانی دەكەن

  • تشرینی یه‌كه‌م 30, 2019
  • 245 Views
خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی دەستەی كوردستانی دەكەن

بەمەبەستی پراكتیزەكردنی بابەتەكانی ئەندازیاری كۆگای نەوت، خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یان كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30-10-2019، ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یان كرد، لە سەردانەكەیاندا خوێندكاران تاقیگەكانی (نەوت، ئۆرگانیك پیترۆلۆجی)یان لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بەسەركردەوە و لەلایەن د.فەرەیدون نەجم رەشید سەرپەرشتیاری تاقیگەی ئۆرگانیك پیترۆلۆجی و هێمن عوسمان محەمەد كارمەند لە تاقیگەی ئۆرگانیك پیترۆلۆجی، زانا كمال الدین و كەژاڵ محەمەد لە تاقیگەی نەوت، روونكردنەوەی پێویست لەبارەی كارەكانی هەردوو تاقیگەكە و شێوازی بەكارهێنان و سوود وەرگرتن لە ئامێرەكان خرایەڕوو. هەروەها وەڵامی پرسیاری خوێندكارانیان دایەوە و گفتوگۆی پێویستیش لەبارەی تاقیگەكان و ئامێرەكانەوە كرا.

ئامانجی سەردانی خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، پراكتیزەكردنی بابەتەكانی ئەندازیاری كۆگای نەوت بوو، كە بڕیاریشە سەردانی لەمجۆرە بەردەوام بێت.

ئەم سەردانەش لەچوارچێوەی ئەو ڕێككەوتنە زانستییەدایە كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی یە و لای خۆشیەوە پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سوپاسی دەستەی ناوبراوو د. پۆڵا خانەقا سەرۆكی دەستەی كرد بۆ هاوكاریە بەردەوامەكانیان لەبواری توێژینەوەی زانستی و بەتایبەت لەبواری ئەندازیاری نەوت و ووزە.