زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری خولێك دەكات لەسەر بۆلۆنا پرۆسیس

  • تشرینی یه‌كه‌م 30, 2019
  • 271 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری خولێك دەكات لەسەر بۆلۆنا پرۆسیس

بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەجۆرو چۆنێتی جێبەجێ كردنی سیستمی بۆلۆنا پرۆسیس لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان ، رۆژی ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری ١٩ زانکۆی ناوخۆیی و دەرەكی ، بەشداری پڕۆژەیەکی رێکخراوی یونسکۆیان لە زانکۆی پیسا(The University of Pisa)

ـی ووڵاتی ئیتاڵیا کرد.

شاندەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ زانکۆى پیسای ئیتاڵی پێکهاتوون لە (م.ی تحسین علی محمد) و (م.ی گوڵاڵە علی محمد)لە كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك، هاوکات دووشاندی تری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرو دهۆکیش بەشدار بوون و خولەكە ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت.

رۆری رۆبێرتشاو سەرپەرشتیاری باڵاى پڕۆژەکەیە لە رێکخراوی یونسکۆ ڕایگەیاند سەردانی ئەو شاندانە بۆ زانکۆی پیسای ئیتاڵی بۆ وەرگرتنی زانیاریە لەبارەی توێژینەوەى کۆڕسەکانى خوێندن بەگوێرەى بنەماکانى خوێندنى مەرکزیەتى قوتابیان تاوەکو هاوتەریبى ئەوروپا بێت کە ئەویش هاوتەریبە لەگەڵ ٤٨ لەم وڵاتانەى کە پرۆسەى بۆلۆنا جێبەجێدەکەن.

کاسرین ئیسحاق کە سەرپەرشتیار و راهێنەر، تاکو ئێستا سێ وێرکشۆپی لە هەرێمى کوردستان- عێڕاق لە هەر سێ زانکۆکانی پۆلیتەکنیکى، سلێمانى و هەولێرو دهۆک لەسەر پرۆژەکەی یونسکۆ ئەنجامداوە لە بەهار و هاوینى ساڵی ٢٠١٩، کە چوارچێوەیەکیان بۆتوانست و سیستەمى بەکرێدیتکردن دروستکردووە.شاندەکەی زانکۆی پۆلیتەکنکی سلێمانی شانبەشانى ١٨ شاندەکەى تر لەنزیکەوە سەردانى بەش و تاقیگەکانى زانکۆکەیان کرد و لە (کاری دام ودەزگا، خەسڵەت و ئیمتیازاتی زانکۆکە ئاشنابوون) بۆ ئەوەى سوود لە ئەزموونی زانکۆی ناوبراو وەربگرن کە چۆن وبەچ سیستەمێک بەرێوەدەبرێت، تا ئەوەی ئەزموونەکە کاریگەری هەبێت لەسەر بەرەو پێشبردنی ڕەوتی خوێندنی باڵا لەهەرێمی كوردستان.