ئاگادارییەك بۆ دەرچووانی سێ یەكەمەكان لەبارەی دامەزراندنیانەوە

  • تشرینی یه‌كه‌م 31, 2019
  • 2488 Views
ئاگادارییەك بۆ دەرچووانی سێ یەكەمەكان لەبارەی دامەزراندنیانەوە

پشت بەست بە فەرمانی ژمارە (٢٧) لە رێكەوتی (١٦/١٠/٢٠١٩)ی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانی وەزاری ژمارە (18120) لە (30/10/2019)، ئاگاداری دەرچووانی سێ یەكەمەكانی ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ سنووری سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكەین تا فەرمانی وەزاری دەگاتە دەستمان ئەم بەراییانەی لای خوارەوە ئامادە بكەن بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەی دامەزراندنیان لەكاتی گەیشتنی فەرمانە وەزراییەكە جگە لەو بەڕیزانەی داوای گۆڕینی شوێنی دامەزراندن دەكەن تەنها داواكاری پێشكەش بكەن پێویست ناكات بەرایی لای خوارەوە پێشكەشی زانكۆ بكەن.

پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەرچووانی سێ یەكەمەكان دەكات و ئومێدەوارە گڕوتینی زیاتر بدەن بە زانكۆ لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری خوێندنی باڵا، هەروەها سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی داوا لە دەرچووانی سێ یەكەمەكان دەكات دوای دەستبەكاربوونیان دڵسۆزانە ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن و لە ئاستی ئەو سوێندەدا بن كە خواردوویانە بۆ خزمەتكردنی سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگاكەمان.

بەراییەكان:
١.كۆپی پێناسی باری شارستانی و جنسیە یان كارتی نیشتمانی ملون.
٢.كۆپی كارتی زانیاری ملون یان پشتگیری ئەنجومەن.
٣.كۆپی فۆرمی بایەعی ملون.
٤.بەلێننامە لە ب.یاسایی زانكۆ.
٥.كشانەوەی خویندن (سحب اوراق).
٦.بڕوانامەی ڕەسەن تەنها ئەوانەی لە سنووری زانكۆمان دادەمەزرێت وە ئاراستە بكرێت بۆ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.
٧.چوار وێنەی معامەلات.
8.داواكاری …