ئاگادارییەك بۆ سێ یەكەمە دامەزراوەكان لە كۆلێج و پەیمانگاكان

  • تشرینی دووه‌م 3, 2019
  • 1931 Views
ئاگادارییەك بۆ سێ یەكەمە دامەزراوەكان لە كۆلێج و پەیمانگاكان

سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و باشتر دابەشكردنی شوێنی كاركردنی سێ یەكەمەكانی ساڵی 2015-2016 كە فەرمانی دامەزراندنیان گەیشتووەتە زانكۆ و ژمارەیان 187 دامەزراوە، ئاگادار دەكات كە رۆژانی 5-6-7 تشرینی دووەمی 2019 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی، لە هۆڵی پیرەمێرد لە سەرۆكایەتی زانكۆ ئامادەبن بەمەبەستی چاوپێكەوتن و دیاریكردنی شوێنی كاركردیان بەپێی پسپۆڕی و پێویستی كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ و شوێنی نیشتەجێبوونیان.