یانەی وەرزشی رۆژ و کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدەن

  • تشرینی دووه‌م 3, 2019
  • 101 Views
یانەی وەرزشی رۆژ و کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدەن

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری ٣-١١-٢٠١٩ لە یاریگای کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە یارییەکی دۆستانەدا تیپی تۆپی پێی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی میوانداری تیپی تۆپی پێی رزگاربووانی مین و تەقەمەنی سەر بە یانەی رۆژی کرد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە پێدانی مەدالیا و قەڵغانی پیرۆزبایی دەستی پێکرد لە لایەن هەر یەک لە ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و سکرتاریەتی یانەی رۆژ بۆ وەرزشی کەسانی کەمئەندامەوە، کە لەلایەن رێکخراوی رۆحی نێودەوڵەتییەوە سپۆنسەر دەکرێن.

لە ئەنجامدا یانەی رۆژ توانی بە ئەنجامی ٤ گۆڵ بەرامبەر بە ٣ گۆڵ لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی بە یارییەکە بهێنێت.

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە یارییانە هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییانە بەرامبەر بە مین و تەقەمەنی بە مەبەستی هۆشیاری زیاتر و دوورکەتنەوە لە ناوچە مینڕێژکراوەکان.